سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: جیهانی هەمەرەنگ
یانەی کوردکلیك
نوێ خوازی کورد
کەش و هەوای شاری هەولێر
3 هەزار فۆنت بە خۆرایی
دروست کردنی وێنەی جوڵاو
بە هێزترین وەرگێر
فێربوونی سری دی ماکس
:: چیەBlu-Ray Disk::
:: بە هێزترین ئەنتی ڤایرۆس::
:: ناسینی فایلە سیخوریەکان::
:: لۆگۆی دۆستان :: 


RSS


له رِاپۆرتێكدا كه له‌لایه‌ن په‌یمانگاى جۆرجیاى ته‌كنه‌لۆژى بڵاوكراوه‌ته‌وه هۆشدارى ده‌داته سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت كه ژماره نهێنیه‌كانیان له 12 پیت و ژماره و هێما كه‌مترنه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى دووربن له هێرشى چه‌ته‌كان(هاككه‌ره‌كان)ى ئینته‌رنێت.هه‌ر له‌و رِاپۆرته‌دا كه په‌یمانگاى ناوبراو پێى هه‌ڵساوه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و 12 ژماره نهێنیه‌ى كه هه‌ڵى ده‌بژێریت ته‌نا له هێماكان پێكهاتبێت یان هێماى زۆرى تێدابێت وه‌كو (*,&,^,%,$,#,@,!,...)ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌یه‌وێت ژماره نهێنیه‌كه‌ت بدزێت پێویستى به 17 هه‌زار و 134 ساڵ هه‌یه و بێگومان ئه‌وه‌ش كارێكى ئه‌سته‌مه.له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جوشوا دیڤس لێكۆڵه‌ر له په‌یمانگاى جۆرجیا باس له‌وه ده‌كات كه درێژى ژماره‌ى نهێنى هۆكارێكى سه‌ره‌كیه بۆ پاراستنى نهێنیه‌كات و ده‌ڵێت له ئێستاوه من داوا له به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت ده‌كه‌م كه خاوه‌نى
درێژه‌ی بابه‌ت...
دواى ئه‌وه‌ى گه‌وره كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت به‌فه‌رمى دروست كردنى ئینته‌رنێت ئێكسپلۆره‌رى 9 ى راگه‌یاند و بریاریشداوه له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا بڵاوى بكاته‌وه ،به‌ڵام هیچ كه‌س نه‌یده‌زانى كه شێوه‌یه‌ى ئه‌و ئێكسپلۆره‌ره 9 چۆنه هه‌تا دوێنێ یه‌ك شه‌ممه به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ڵه بڵاو بۆوه.شایه‌نى باسه یه‌كێك له‌ماڵپه‌ره‌كانى مایكرۆسۆفت له روسیا به شێوه‌یه‌كى هه‌ڵه وێنه‌ى ئینته‌رنێت ئێكسپلۆره‌رى 9 بڵاو كردوه كه شێوه‌یه‌كى زۆر جیاوازى هه‌یه له روودى دیزاینه‌وه له‌گه‌ڵ ڤێرژنه‌كانى پێش خۆى.له‌هه‌مان كاتدا وه‌كو له‌وێنه‌كه‌دا دیاره ساده‌ییه‌ك پێش چاو ده‌كه‌وێت له‌سه‌ره‌وه‌و لاى ده‌سته راستیش كۆمه‌ڵه فرمانێكى نوێى بۆ زیاد كراوه.
درێژه‌ی بابه‌ت...
به‌رنامه‌ی ( The hadith Software ) به‌رنامه‌یه‌كی زۆر چاکه ئه‌م به‌رنامه 651 حدیثی
پێغه‌مبه‌ر ( صلي الله عليه وسلم ) به زمانی ئینگلیزی تێدایه و که ( صحيح بخاري ) ریوایه‌تی
کردووه خوای لێرازیبێت.
دەتوانیت ئەلبومی وێنە دروست بکەیت بۆ پیشاندانی وێنەی تایبەتی و کاریگەریەکانیان ببینیت
لەسەر سلایدەکان لە نێو بەرنامەی پاوەرپۆینت.
پاش ئەوەی وێنەکانت خستە ناو ئەلبومەکەتەوە دەتوانیت رێزی بکەیت چوارچێوەیەکیان بۆ دابنێیت.
چۆنیەتی دروست کردنی ئەڵبومەکە.یەکەم جار کلیك لەسەر (insert)بکەو دوای ئەوە (Photo Albume New)هەڵبژێرە سەیری وێنەی (1)بکە.
درێژه‌ی بابه‌ت...
مانگی رەمەزانتان پیرۆز بێت؛بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پیرۆزبای لە گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەین.ماڵپەری تێك فۆر کورد بەبۆنەی ئەم مانگەوە زۆربای بابەتەکانی تایبەت دەکات بەو مانگە پیرۆزەوە.هیوادارین مانگێکی پر بێت لە خوا ترسی عیبادەت خوای گەورە رۆژوتان قبوول بکات.

به‌رنامه‌یه‌کی زۆر چاکه له رێگایی ئه‌م به‌رنامه‌وه ده‌توانیت زۆر به ئاسانی فێر ته‌جویدی
قورئانی پیرۆز ببیت و به شێوه‌یه‌کی ورد و ته‌واو هه‌روه‌ها به‌رنامه‌که به ده‌نگیش وشه‌کان
ده‌خوێنێته‌وه.

به‌رنامه‌یه‌كی زۆر چاکه له رێگایی ئه‌م به‌رنامه‌وه ده‌توانین زۆر به ئاسانی هه‌موو قورئانی
پیرۆز بوخوێنینه‌وه و گوێ لێ رابگرین له رێگایی ئینته‌رنیت هه‌روه‌ها ده‌توانیت به ئاره‌زوی خۆتان ( قاريء ) هه‌ڵبژێرن که کۆمه‌ڵیکی زۆر ( قاريء ) تێدایه.

به‌رنامه‌ی ( أذكاري - Azkary ) به‌رنامه‌یه‌کی زۆر چاکه و کۆمه‌لێکی زۆر زکری تێدایه و که له‌کاتی
کارکردن له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت زکره‌کانی خوای گه‌وره‌ت نیشان ده‌دات و هه‌روه‌ها ده‌توانیت
به ئاره‌زوی خۆت زکری زیاتر داخڵی به‌رنامه‌که بکه‌یت و جگه له‌وه‌ش ده‌توانیت ده‌نگی خۆت یان
هه‌ر ده‌نگێت تر دابنێت له کاتی خوێندنه‌وه‌ی زکره‌كه ده‌نگه‌که‌ش له‌گه‌ڵی بێت ، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌که
به دوو زمانه و به زمانی عربی و ئینگلیزی.
گه‌وره كۆمپانیاى نۆكیاى فله‌ندى بۆ ساڵى دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك به‌كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ى ئاینیه‌وه پێشوزاى له مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز ده‌كات.شایه‌نى باسه دوێنێ به‌رِێوه‌به‌رانى كۆمپانیاى نۆكیا له كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانى ئاماژه‌یان به‌دروست كردنى كۆمه‌ڵێك ئه‌پڵیكه‌یشنى نوێیان به شێوه‌ى بێبه‌رامبه‌ره پیشكه‌ش به‌به‌كارهێنه‌رانمى نۆكیا كردوه‌و وه‌ده‌توانن له‌رِێگه‌ى Ovi پرۆگرامى له‌ناو مۆبایله‌كانیان ئه‌و ئه‌پڵیكه‌شنانه دابه‌زێنن.شایه‌نى باسه كۆمپانیاى ناوبراو ئاماژه‌ى به‌هه ندێك له‌و ئه‌پڵیكه‌یشنانه داوه كه تایبه‌تن به مانگى ره‌مه‌زان وه‌كو پرۆگرامى قورئان و فه‌رموه‌ده‌ى نه‌به‌وى و كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ى تایبه‌ت به‌یادكرنه‌وه‌ى خواى گه‌وره(ئه‌زكار)جگه

به‌رنامه‌یه‌کی چاکه و بێ وێنه‌یه کاری به‌رنامه‌که بریتیه له نیشاندانی کاته‌کانی بانگی زۆربه‌ی شاره‌کان ، هه‌روه‌ها ده‌توانیت هه‌موو قورانی پیرۆز بخوێنیته‌وه هه‌ر له رێگایی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانیت ئاگاداری نوێترین هه‌واڵی جیهان ببیت . جگه له‌مانه‌ش به‌رنامه‌که قبله نامه‌ی تێدایه و له‌گه‌ل دیاری کردنی شاره‌که‌ت شوێنی قبله نیشان ده‌دات ، هه‌روه‌ها کاته‌كانی بانگی هه‌موو مانگه عربیه‌کانی تێدایه و هه‌روه‌هاده‌توانیت گوێ له قورئانی پیرۆز بگریت و له‌گه‌ڵ چه‌ندین شتی تری به سوود.

به‌رنامه‌ی ( قرآني ) به‌رنامه‌یه‌كی ئاینی زۆر چاکه ئه‌م به‌رنامه کۆمه‌لێکی زۆر قورئان خوێنی
ده‌نگ خۆشی تێدایه و که نزیکه‌ی 80 قورئان خوێن ده‌بێت و ده‌توانیت به ئاره‌زوی خۆت گوێیان
لێبگریت به‌ڵام ده‌بێت هێلی ئینته‌رنێتت هه‌بێت.

به‌رنامه‌ی ( الدعا‌ء المستجاب ) به‌رنامه‌یه‌كی ئاینی زۆر چاکه ئه‌م به‌رنامه کۆمه‌لێکی زۆر دوعایی
تێدایه و بۆت دیاری ده‌کات له چ کاتێکدا دوعاکان بخوێنیت وه‌کو ( له کاتی چون بۆ مزگه‌وت یان چون بۆ ماڵپه‌وه یان زکی شه‌وان یان .... هتد ).

به‌رنامه‌یه‌كی ئاینی زۆر چاکه ئه‌م به‌رنامه به زمانی عربی دارێژراوه و به زمانی عربی باسی چۆنیه‌تی
حه‌ج و عومره ده‌کات به شێوه‌یه‌كی رێک و پێک که له 10 به‌ش پێکاتووه و زۆر جوان شیکراوه‌ته‌وه و
هه‌روه‌ها به‌شێکی تر تایبه‌ته به پرسیار و وه‌لام ده‌رباره‌ی حه‌ج و عمره هه‌روه‌ها ده‌توانیت کام
به‌شت پێویست بێت چاپی ( Print ) بکه‌یت .

به‌رنامه‌ی ( دلیل رمضان ) به‌رنامه‌یه‌كی زۆر چاکه به زمانی عربی دارێژراوه له‌م به‌رنامه‌دا
ده‌توانیت کاره‌كانی رۆژانه‌ت وه‌كو خوێندینه‌وه قورئانی پیرۆز ، نوێژی ته‌راویح ، ..هتد دیاری بکه‌یت له‌گه‌ڵ تێبینیه‌كانت که چه‌ندیت کردووه‌و چه‌ندیشت نه‌كردووه . بۆ به‌غه‌ر خستنی به‌رنامه‌كه پێویسته به‌رنامه‌ی ( Microsoft .NET Framework ) هه‌بێت بۆ دابه‌زاندنی ئه‌م به‌رنامه کلیک لێره بکه

به بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز پیرۆزبای خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو موسڵمانانی جیهان ده‌كه‌ین
هیوادارین ئه‌م مانگه پیرۆزه ببێته خێر و خۆشی بۆ هه‌موو موسوڵمانان.
له‌به‌ر گرینگی بابه‌ته‌كه هه‌ڵساین به دانانی ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه :
زاناكان له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك دا توانیان به خه‌رجێكی كه‌متره‌وه له په‌تاته‌ی كوڵاو كاره‌با به‌رهه‌م بێنن. هه‌واڵێكی ته‌له‌وزیۆنی "الجزیره"، زانایان توانییان له په‌تاته بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باش كه‌ڵك وه‌رگرن.هه‌روه‌ها كاره‌بای وه‌ده‌ست هاتوه له په‌تاته‌ی كوڵاو 10 هێنده‌ی په‌تاته‌ی خامه. باترییه‌كی په‌تاته ده‌توانێ تا 20 كاتژمێر كاره‌با به‌رهه‌م بێنێت، كه ده‌توانرێ بۆ ده‌زگا كه‌م مه‌سروفه پزیشكییه‌كان و رووناكێ كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیرێت.
جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م شێوازه بۆ مێوه‌و سه‌وزه‌كانی دیكه‌ش تاقی كراوه‌ته‌وه‌و سه‌ركه‌وتوو بوه به‌ڵام هێنده‌ی په‌تاته هه‌رزان نه‌بوه.

گه‌وره كۆمپانیاى HP تایبه‌ت به‌بوارى ته‌كنه‌لۆژى رِایگه‌یاند كه هه‌ڵساون به‌په‌ره‌پێدانى كۆمپیوته‌ره لاپتۆپیه‌كه‌ى HP ENVY14 كه ئه‌م جۆره كۆمپیوته‌ره جێَگاى شانازیه كۆمپانیایه‌كه پێى ووته‌ى به‌رپرسانى ناوبراو هه‌وه‌ها ووتى توانیومانه ئه‌م جاره‌یان په‌ره‌ى زیاترى پێبده‌ین و هاوسه‌نگى بپارێزین له رِووى دیزاین و ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ و هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌كنیكانه‌ى تیایدا به‌كارهاوه له ئێستا پێشكه‌وتوترین ته‌كنیكن له‌سه‌ر ئاستى جیهان.شایه‌نى باسه له‌م كۆمپیوته‌ره نوێیه خزمه‌تگوزارى سه‌ركه‌وتوى تیادا به‌كارهاتوه وه‌كو پرۆسیسه‌رى كۆمپانیاى ئینتڵ كه تایبه‌ته به ده‌ستكارى كردنى وێنه و له‌جۆرى Mobility RadeonTM له‌هه‌مان كاتدا تواناى پیشاندنى گرته‌ى ڤیدیۆیى سێ ره‌هه‌ندى هه‌یه و زوومى كامیراكه‌ى 2 مێگا پێكسڵه و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى هێڵى ئینته‌رنێتى لاسیكى و هه‌وه‌ها بوونى به‌رنامه‌ى ENVY كه تایبه‌ته به په‌ره‌پێدانى كۆمپوته‌ر له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه.سه‌ره‌رِاى ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه‌ى سه‌ره‌وه كۆمپانیاى ناوبراو په‌ره‌ى به شاشه‌كه‌شى داوه كه پارێزه‌رى بۆدروست كردوه له‌مه‌ترسى شكانى شاشكه‌ه‌ى كه‌قه‌باره‌كه‌ى 14.5 ئینجه و ته‌خته كلیلیش (كیبۆرد)ى زۆر جوانه كه‌له‌ژێره‌وه‌یان گڵۆپى فسفۆر هه‌یه و شێوه‌یه‌كى جوان ده‌دات به‌تایبه‌تى له‌شه‌ودا.
گه‌وره كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی تایبه‌ت به‌به‌رهه‌م هێنانی كه‌لوپه‌لی ته‌كنه‌لۆژی به تایبه‌ت مۆبایل و كۆمپیوته‌ر رایگه‌یاند كه هه‌ڵساون به‌دروست كردنی شاشه‌یه‌كی نوێ له جۆری سینه‌ما دیسپله‌یی و واش بریاره له‌ماوه‌ی داهاتوو له بازاڕه‌كانی جیهاندا بڵاو بكرێته‌وه.شایه‌نی باسه له ئێستا شاشه‌ی قه‌باره 27 تاكه به‌رهه‌می له‌م جۆره‌ی كۆمپانیای ناوبراوه كه له‌بازاڕه‌كاندا هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی دروست كردنی شاشه‌ی به قه‌باره 24 و 27 به‌ته‌واوی وه‌ستاند و ئه‌مه‌شی بڵاوی كردوه كه كه ئێستا له كۆگاكانیش ئه‌م جۆره شاشه‌یه نه‌ماوه.له‌هه‌مان كاتدا كۆمپانیای ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌م شاشه نوێیه واته قه‌باره 27 و ته‌كنه‌لۆژیای (ئای بی ئێس)ی تێدا به‌كارهاتوه كه له‌وانه‌ی پێشوتردا نه‌بوه‌و توانای پیشاندانی وێنه‌یه‌ی هه‌یه به كوالیتیه‌كی ئێجگار به‌رز و كوالیتی پیشاندانیشی 2560*1440 پێكسڵه سه‌ره‌ڕای بونی كامیرا و مایكرۆفۆن و شوێنی كێبڵی ی‌و ئێس بی و جێگای بارگاوی (شه‌حن)كردنه‌وه.

لاتان سه‌یر نه‌بێ له جیاتی ئه‌وه‌ى به‌خۆت هه‌ڵسی به شوشتنی ده‌ستنوێژ و بره ئاوێكی زۆر به‌فیرۆ بده‌ی به‌و شێوه‌ى كه‌وا ئێمه‌ى موسڵمان له‌سه‌رى راهاتووین بۆ جێ به جێ كردنی ئه‌م فه‌رزه ئێستا ده‌توانی به ئامێریكی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستنویژ بشۆیته‌وه و جه‌ند جار كه‌متر ئاو به‌كاربێنی .كۆمپانیا یه‌كی قه‌ته‌رى هه‌ڵسا به درووستكردنی ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی له‌م دواییانه به‌ناوى " ئامێری ده‌ست نوێژ شووشتنی ئه‌لیكترۆنی " ئه‌م ئامێره هه‌ڵده‌ستێ به‌یارمه‌تی دانی نویژكاران بۆ شووشتنی ده‌ست نوێژیان به شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسان هه‌روه‌ك سه‌رۆكی جێ به‌جێكارى ئه‌م كۆمپانیایه به‌ناوی " نه‌بیل عه‌سكه‌ر " ئاماژه‌ی پێدا .ئه‌و ئامێره له پێشانگایه‌كی پیشه‌سازى شارى ده‌وحه‌ى پایته‌ختی قه‌ته‌ر كه‌وا به‌م دواییانه به‌رِێووه چوو پشانی هاولاتیان درا وه خه‌ڵكیكی زۆر به‌سه‌ر سورمانه‌وه سه‌ردانی ئه‌و ئامێره‌یان كرد .ئه‌و ئامێره ده‌توانی له‌ماوه‌ی زیاتر له ده‌قیقه‌و نیو ده‌ست نوێژ بشواته‌وه به به‌كار هێنانی ته‌نها یه‌ك لیتر ئاو .هه‌روه‌ك نه‌بیل عه‌سكه‌ر ئاماژه‌ی پێدا و گوتی : ئه‌و ئامێره به‌وه به‌ناو بانگه كه‌وا ئاو كه‌م به‌كاردێنێ ته‌نها یه‌ك لیتر ئاو به‌كار دێنێ بۆ هه‌ر ده‌ستنویژ گرتنێك له جیاتی ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی " 10 " ده لیتر به‌كار بێنێ .

گه‌وره كۆمپانیاى ئه‌لیكترۆنیس ئارتس تایبه‌ت به‌ره‌هه‌م هێنان و په‌ره‌پێدانى یاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كان رایگه‌یاند كه قازانجێكى زۆریان له‌رووى مادیه‌وه ده‌ست كه‌وتوه به‌هۆى یارى فیفا2010.شایه‌نى باسه كۆمپانیاى ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه كه‌له‌مساڵدا قازانجه‌كانى یارى فیفا 2010 بۆ سه‌رروى 96 ملیۆن دۆلار به‌رزبۆته‌وه.جێگاى وه‌بیرهێنانوه‌یه كۆمپانیاى ئه‌لیكترۆنیس ئارتس ساڵى پار تووشى زیانێكى زۆرى مادى بوه‌وه كاتێك له‌فرۆشتنى هه‌ندێك یارى 234 ملیۆن دۆلار زه‌ره‌ره‌ى كرد.







